هاوڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا


خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “ئومید سەرفەراز” دوایی تێپەڕینی سێ مانگ لە دەستبەسەرکرانی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٨٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.

شایانی باسە “ئومید سەرفەراز” ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری دیواندەرە دەستبەسەرکرا و دواتر گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر بوونی لە گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کرا بوو.

سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisone