دوو هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری بانە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە گوازرانەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی “جەماڵ عەبدوڵڵاهی “و “کەماڵ عەبدوڵڵاهی “کە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی دەستبەسەرکرا بوون ڕەوانەی بەندیخانە ناوەندی شاری سنە کران.

شایان باسە ئەو دوو هاووڵاتییە لە جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوونەوە.ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانییان لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن و پیوەندی لەگەڵ بنەماڵە کەیان بێبەری کراون.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ “جەماڵ عەبدوڵاهی”و”کەماڵ عبدوڵاهی”، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisones