دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری: هاووڵاتی کورد بە ناوی “خەدیجە مەهدی پوور” تەمەن ٣٤ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ئیلام دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەوە شارە کرا.

شایانی باسە “خەدیجە مەهدی پوور” پێشتر لە ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ئیلام بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا لە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران دەستبەسەرکرا کرابوو.

هەروەها تا ئیستا لە شوێنی دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی هیچ زانیارییەکی روون لە بەردەست نییە.

سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisone