گوازتنەوەی نایب عەسکەری بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ بۆ گرتنگەی ئیتلاعات

خۆڕاگری: بەندکراوێکی سیاسی کورد “نایب عەسکەری” خەڵکی شاری ورمێ ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ بە مەبەستی لێپێچینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرایەوە ، ئەوە لە حاڵەتێک دایە کە “نایب عەسکەری ” بە هۆی نەخۆشی “بەردی گورچیلەکانی” تەندروستی ناجێگرە و پزیشکانی بەندیخانە ئەوە یان پشتڕاست کردووە کە بۆ چارەسەر دەبێ ڕەوانەی نەخۆشخانە لە دەرەوەی بەندیخانە بکرێ.
شایانی باسە ڕۆژی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ “نایب عەسکەری” یان بە تۆمەتی موحاڕبە لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە کانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیران دەستبەسەر و پاش ٣مانگ لێپرسینەوە ،ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کرابوو.

“نایب عەسکەری” لەڕؤژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ی١٤٠٠ هەتاوی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە نەبوونی پێداویستی و خزمەتگوزاری تەندروستی و پزشکی و ڕەوانە نەکردنی بۆ چارەسەر بۆ دەرەوەی زیندان مانی لە خواردنی راگەیاند بوو کە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوای جێ بە جێ بوونی داخوازییەکانی کۆتایی بە مانگرتنی هێنا.

ڕۆژی ٢٠ خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە هۆیی پێک هەڵپڕژان و شەرو لێکدان کە لە بەندیخانە لە نێوان بەندکراوانی سیاسی و بەندکراوانی دیکەی بەندیخانە پێشهات بوو لە سەرداخوازی و سکاڵای ڕئیسی بەندیخانە ولە لایەن لقی ١ دادگای ورمێ “نایب عەسکەری” لە گەڵ دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی ” کەیهان موکەڕەم” و ” نایب حاجی زادە” بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی بەندیخانە هەر کامێکیان سزای ٣مانگ بەندکران و ٥٠ قامچی یان بەسەردا سەپا بوو.

سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisones