دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەلکی کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە

خۆڕاگری : ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سامان محەممەدی” خەڵکی شاری کامیاران لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی شاری بانە دەستبەسەر وگوازرایەوە بۆ یە کێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
شایانی باسە “سامان محەممەدی” لە کاتی گرانەوە لە باشوری کوردستان لە ڕێگەی مەرزی ناوچەی هەنگەژاڵی سەر بە شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە دەستبەسەر کراوە.
تا ئیستا لەشوێنئ دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisones