بەندکراوێکی کوردی خەڵکی ناوچە ژاوەرۆ، سەر بەشاری سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی “بێهرووز عەزیزی” تەمەن ٤٠ساڵ و خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆ سەر بە شاری سنە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە ئازاد کرا.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی “بێهرووز عەزیزی” و “رەسووڵ عەزیزیان” دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوون و تا ئێستا لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە، هەروەها لە چارەنووسی “ڕەسووڵ عەزیزیان” هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisones