هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەھاباد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “کاوەسلێمان پوور” کوڕی خزر خەڵکی گوندی خوڕخوڕە سەر بە شاری مەھاباد دوای تێپەڕاندنی ٢مانگ و ١٠ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد ڕۆژی شەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی بە بێ نواندنی هیچ بڵگەیەکی یاسایی “کاوە سلێمان پوور” یان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەوە شارە کردبوو هەروەها تا ئیستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی برای “کاوە سلێمان پوور “بە ناوی “دیار سلێمان پوور “کە ڕۆژی ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕەشبەگیریەکەی گوندی خوڕخوڕە لەگەڵ چوار کەسی دیکە لەو گوندە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد دەستبەسەرکرا بوو لە بە دەست دا نییە.سایت:https://xoragri.com/?p=3320فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanianتلگڕام:@xoragreئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisones