ناڕەزایەتی دەربڕینی بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ لە بەرخراپی خوراک و نەبوونی دەرمان

خۆڕاگری: ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوانی بەندی ٢ی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کە ژمارەیان ١٧٠کەسە لە بەر خراپی خۆراک و پێداویستی پزشکی هەروەها بێ ڕێزی کردنی پاسەوانانی بەندیخانە،دەستیان دایە ناڕەزایەتی دەربڕین کە لە ئاکامدا و لە وڵامی ناڕەزایەتی ئەو بەندکراوانە بە بڕیاری بەرپرسی گشتی بەندیخانە رۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی هێزی دژە شۆڕشی بەندیخانە سەعاتی ٩:٢٠خولەکی بەیانی بۆ ماوەی ٢٠خولەک لە ترسی گشتگیر بوونی نارەزایەتییەکە دەستیان دایە خۆنواندن و هات و هاوار بە مەبەستی ترساندن و تۆقاندنی بەندکراوان. سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners