زاهیر ڕۆژخون لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەھاباد بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “زاهیر ڕۆژخون” بە دانانی ٣٥٠میلیۆن تمەن بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد ئازاد کرا. شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی “زاهیر ڕۆژخون” و بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کردبوو و پاش ماوەیەک لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەھابادە و هەروەها “زاهیر ڕۆژخون” لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە بەندیخانە و گرتنگە ئەمنییەکان لە بوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو.
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners