ناروونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەھاباد دوایی ٢مانگ لە دەستبەسەرکرانی

خۆڕاگری: سەڕەرای تێپەڕاندنی نزیک بە ٢مانگ لە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیکی کورد بە ناوی “موحسین ئەحمەدزادە” تمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی کوسەکەرێز سەر بە شاری مەھاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکان کە تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی چارەنووسی نادیارە.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد ڕۆژی ٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی “موحسین ئەحمەدزادە” یان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کردبوو. زیادتر لەوەیش هێزە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد برای “موحسین ئەحمەدزادە” بە ناوی “یاسین ئەحمەد زادە” یان بۆ ماوەی ١ڕۆژ دەستبەسەرکردبوو کە دوایی لێپێچینەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان ئازاد کرا بوو.

سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners