ڕەسووڵ عەزیزیان بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا


خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەسووڵ عەزیزیان” خەڵکی گوندی میرئاوا سەر بە شاری سنە دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە ١مانگ لە دەستبەسەر کرانی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە بە دانانی ١٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بۆ ماوەی ١٠رۆژ مەرەخەسی کاتی پێدرا.
ڕەسووڵ عەزیزیان پێشتر لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە ٦ مانگ بەند کران مەحکووم کرابوو.
هەروەها بۆ جارێکی دیکە ڕۆژی سێ شەممە١٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی رەسووڵ عەزیزیان لە گەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی بێهروز عەزیزی بە تۆمەتی نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر کرابوون .
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners