بەندکراوێکی کورد سزای ١٠ مانگ بەند کرانی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی بە ناوی “حەسەن فەرەجی ” تمەن ٤٤ ساڵ وخەڵکی گوندی لنج ئاوا سەربە شاری مەریوان لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوان بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا لە دژی ڕێژیم کۆماری ئیسلامی ئیران سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

شایانی باسە “حەسەن فەرەجی” ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو.

سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners