سەپاندنی سزای ١ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران بە سەر هاووڵاتیکی خەڵکی شاری نەغەدە

‌ خۆڕاگری:” محەممەد تاهیر حوسێن پور ” تەمەن ٣٠ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری نەغەدە به تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و بەشداری لە خۆپێشاندانە کانی مانگی گەلاوێژ ،سزای ١٥مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

” محەممەد تاهیر حوسێن پور ” ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری نەغەدە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەوە شارە کرابوو. واتر ڕۆژی چوارشەممە٣١ی خەرمانانی١٤٠٠ی هەتاوی” محەممەد تاهیر حوسێن پور ” دوای تێپەڕینی سێ حەوتوو لە دەستبەسەرکردنی لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری نەغەدە گوازرابوویەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە .

سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners