چالاکێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و بواری راگەیاندن لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز سزای ٧مانگ بەند کرانی بەسەر دا سپێندرا

خۆڕاگری:هاوولاتی کورد بە ناوی”ئیبراهیم شووریانی” بەرێوەبەر و هەڵسوڕێنەری کەناڵی تلێگڕامی پرسە و سەرەخۆشییەکانی شاری بانە لە لایەن دادگای شۆڕش شاری سەقز بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا و بانگەشە بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران و بە شێوەی غیابی وبە ئامادە نەبوونی ئەو هاووڵاتییە لەدادگا سزای ٧مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە رۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی هاووڵاتی”ئیبراهیم شووریانی” یان دستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان کردبوو کە پاش تێپەڕاندنی ٧٢رۆژبەندکران، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیون تمەن بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.

سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com