هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بۆ تێپەڕاندنی سزای بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەلی زولفی”کۆڕی هەمزە، خەڵکی شاری بۆکان و بۆ جێ بەجێ کردن و تێپەڕاندنی سزای ٤مانگ و١٠ڕۆژ بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرا.

شایانی باسە ” عەلی زولفی” لە گەڵ زیاتر لە ٢٠ کەسی تر لە شاری بۆکان لە ڕەشبگیریەکانی مانگی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی دەستبەسەر کرابوو،کە دواتر ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە دانانی ٢٠٠ ملیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی شاری بۆکان بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران
سزای ٤ مانگ و١٠ ڕۆژبەندکرانی بە سەردا سەپێندرا بوو
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com