ئافرەتێکی دووگیان خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرا

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتیکی کورد بە ناوی “سوعدا خەدیرزادە” تەمەن ٣٢ ساڵ کچی ڕەحمان وخەڵکی شاری پیرانشار و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا، ئەوە لە حاڵێک دایە کە ناوبراو بە هۆی “دووگیان بوونی” تەندروستی ناجێگرە و پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە. شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار بەبێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی” سوعدا خەدیرزادە” و ناوبراویان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کردووە و تائێستا لە و تۆمەتانەی کە خراونەتە پال ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.co