دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بانە

خۆڕاگری: بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠ هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە هاووڵاتییەکیان بە ناوی شەریف خەبات تەمەن ٣٧ ساڵ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەریف خەبات کە دانیشتووی گوندی “شۆی” شاری بانەیە، بەبێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
ناوبراو خێزاندارەو باوکی دوو منداڵە،ئەو هاووڵاتییە ساڵی ١٣٩٩ دەستبەسەر کرابوو کە لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی سزای ٨ مانگی بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو.سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.co (https://xoragry@gmail.co/)