خۆڕاگری:دوو هاووڵاتی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە ناوەکانی “كامیل سەیدان مەسكەن (جەباروەند)” خەڵكی گوندی ”چریاوا” و ”ئەنوەر چالشی” خەڵكی گوندی ”لۆرزین”سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، لە ڕێگەی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران هەر کامیان سزای ٧ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی “كامیل سەیدان مەسكەن (جەباروەند)” و”ئەنوەر چالشی” وێڕای هاووڵاتییەكی تر بە ناوی “مووسا ئالووسی”، خەڵکی گوندی “وەلندە ” سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن هێزەکانی قەرارگای هەمزەی سپای پاسداران دەسبەسەر کرابوون دوواتر ئەو هاوڵاتییانەڕۆژی ٢٥ی بەفرانبار ١٣٩٩ی هەتاوی،پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی قەرارگای هەمزەی سپای پاسداران ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ كرابوون و هەروەها مووسا ئالوسی دوای تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisone