ئازادی هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە

‌ خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەزبەر ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئەرەستوو قەیسەری”، خەڵکی گوندی “کێلە کەوو” سەر بە شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی بەرێوە چوونی دادگاییەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە ئازاد کرا.
ئەرەستوو قەیسەری، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانان، بەبێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە شاری سنە کرابوو،کە تا ئێستا ئەو هۆکارانەی لەسەری دەست بەسەر کراوە دیار نییە.
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisone