خۆڕاگری : بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە بە ناوی “سەعید تابناک” خەڵکی شاری شنۆ کە لە لایەن دادگای شۆڕش ئەو شارە سزای ٨ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ساڵ ٢مانگ کەم کرایەوە .
شایانی باسە سەعید تابناک ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بوونی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و دوای تێپەڕاندنی ٣مانگ ١٠ڕۆژ بەندکران ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتە تا کاتی بەرێوەچوونی دادگاکەی ئازاد کرا بوو و دواتر “سەعید تابناک” لە لایەن دادگای شۆرشی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیران بە ٨ ساڵ بەندکران سزا درا، و سەرەتای خەرمانانی ئەمسال بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کرا.
بووەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisone