حوکمی بەندکرانی دوکتۆر ناسر هیمەتی لە لایەن دادگای شۆڕش شاری ئیسفەھان سزای ١ساڵ بەندکرانی پێ زیاد کرا

‌ خۆڕاگری : بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی”ناسر هیمەتی ” شاعیر و نووسەر و چالاکی مەدەنی و دوکتۆری دەروون ناسانی خەڵکی شارۆچکەی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام کە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی سزای ٢ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا بوو لە لایەن دادگای شۆرشی شاری ئیسفەھان بۆ جاری دووھەم بەتۆمەتی بێڕێزی بە رهبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران سزای ١ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

شایانی باسە هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ئیسفەهان ڕۆژی شەممە ٥ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی دوکتۆر “ناسر هیمەتی ” یان دەستبەسەر و ڕەوانە یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی شاری ئیسفەهان کردبوو کە ئەو هاووڵاتییە دوای تێپەڕاندنی ١حەوتوو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا بوو.

ئەوە هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری ئیسفەھان بەتۆمەتی پرۆپاگاندا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران و پشتیوانی دەربڕینی لە خۆپێشاندانە کانی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨هەتاوی سزای ٢سال بەندکرانی بە سەردا سەپا بوو.

سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners