خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕەزبەری١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “هیوا مووسازادە”خەڵکی گوندی خراپە سەر بە شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار بریندار دەکرێ و دوای لێدان و بێڕێزی دەستبەسەر و دەگوازریتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە “هیوا مووسازادە” لە گوندی خراپە لە کاتی لێخوڕینی ماتۆر دا دەبێ کە لە ناکاو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری پیرانشار بە بێ ئاگادار کردنەوە، دەکەوێتە بەر دەستڕێژی فیشەک و بە برینداری دەستبەسەر دەکرێ و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار . تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی هیوا مووسازادە زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە
سایت:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners