خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی”محەممەد مورادی” ٣٥ساڵ و خەڵکی گوندی قەبر حوسێن سەر بە شاری پیرانشار کە سزای ٤٠ساڵ بەندکران و دورخستنەوی بە سەر دا سەپێندرابوو، لە لایەن لقی ٣٤ دیوانی بەرزی وڵات هەڵوەشایەوە و بۆ پێداچوونەوە درا بە لقی ١دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد.
شایانی باسە لە مانگی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی “محەممەد مورادی” لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبە سەر و گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ و دوایی لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە.
دواتر ئەوە هاووڵاتییە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠ هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕش شاری مەھاباد بە تۆمەتی محاربە لە ڕێگای هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیران سزای٤٠ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی لە زێدی خۆیی بە سەردا سەپێندرا بوو.
نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisons