موژگان کاوسی نووسەر و لێکۆڵەری زمانی کوردی لە بەندیخانەی ئێڤین گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج

‌ خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی “موژگان کاوسی” لە بەندیخانەی ئێڤین گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج ،ئەوە لە حاڵێک دایە کە مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی پزیشکانی بەندیخانەی ئێڤین ئەوەیان پشتڕاست کردبووە کە موژگان “کاوسی” بە هۆیی نەخۆشی دڵ وهاتنە خوارێی زەختی خوێن توانایی مانەوەی لە بەندیخانەی نییە بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەهیچ وڵامێکیان بە داواکاری و داخوازییەکانی ناوبرا نەدایەوە و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج.
شایانی باسە”موژگان کاوسی” مامۆستا ی زمانی کوردی نوسەر و ژینگە پارێز لە خۆپێشاندانەکانی ٢٧ی گەلاوێژ ی ٩٨ بە تۆمەتی پڕووپاگەندە بەدژی ڕێژیم و هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران دەستبەسەرکرا و لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆمار ئیسلامی ئێران سزای ٣٦ مانگ بەند کرانی بە سەر دا سەپا.

بووەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners