‌ ئیدریس محەممەدی ژینگەپارێز و بەندکراوی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا

خۆڕاگری: بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی”ئیدریس محەممەدی”کوڕی ڕەحمان و خەڵکی گوندی نەگڵ سەر بە شاری سنە و چالاکی ژینگەپارێز کە لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە سزای ٣ساڵ و ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا بوو بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی “ئیدریس محەممەدی”و”ئاوات کەریمی” و ئەو دوو هاووڵاتییەیان ،دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرد.
ئیدریس محەممەدی ڕۆژی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی بە دانانی ٣٥٠میلیۆن تمەن بارمتە بەشێوەی کاتی و تا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا بوو.
ئەو هاووڵاتییە لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی بە تۆمەتی تێکدان و هەڕەشە لە سەر ئەمنیەتی میللی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە سزای ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و مانگی بەفرانباری ١٣٩٩ هەتاوی بۆ جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانی ڕوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرابوو.

نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisons