خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی سیاسی کورد بە ناوی”ئەبولفەزل موقەدەسی ” کوڕی محەممەد خەڵکی شاری مەلەکشا بەهۆیی بانگەهێشت و گوشار و لێپێچینەوەی ناوەندە ئەمنییەکان شاری مەلەکشا وکاریگەری دەروونی لە سەر ناوبراو لە ڕێگەی خۆکوژی بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا و تەرمی ناوبراو لە دەرەوەی شاری مەلەکشا و لە ناوچەی ناسراوە بە” گەناو” و لەلاین شوانێک دۆزرایەوە.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری تاران “ئەبولفەزل موقەدەسی”یان بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانە کانی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی لە تاران و چالاکی سیاسی و پڕۆپاگاندا لە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران دەستبەسر و ماوەی ٦مانگ لە ژوری تاکە کەسی و لە ژێر توندترین ئازار ئەشکەنجەی دەرونی جەستەیی ڕاگرتبوو.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoner