‌ ناروونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەڵکی بانە دوای دەستبەسەرکرانیان

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی “جەماڵ عەبدوڵاهی”و”کەماڵ عبدوڵاهی ” خەڵکی شاری بانە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ مانگ لە دەسبەسەرکرانییان چارەنووسییان نادیارە.
شایان باسە ئەو دوو هاووڵاتییە ٥ مانگ لەمەوبەر لە جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانییان لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن و پیوەندی لەگەڵ بنەماڵە کەیان بێبەری کراون.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ “جەماڵ عەبدوڵاهی”و”کەماڵ عبدوڵاهی”، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners