گوازرانەوە دوو چالاکی مەزهەبی کورد بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ

خۆڕاگری:دوو چالاکی مەزهەبی بە ناوەکانی “ئەنوەر مامعەلی”و” عەبدوڵعەزیز ڕەسووڵی” خەڵکی شاری پیرانشار کە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەرکرابوون دوایی تێپەڕینی ٤مانگ بەندکران و لێپرسینەوە لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ و پیرانشار، گوازرانەوە بۆبەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ.

شایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپە سەلەفییەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار دەستبەسەر کرابوون. کە لە ماوە دەست بەسەر بوونیان لە مافی چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کرابوون. نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisons