خۆڕاگری: دووهاووڵاتی کورد بە ناوەکانی” ڕەحمان ئەسەدی ” خەڵکی گوندی ئاڵیاوە سەربە شاری شنۆ و”سولێمان گوڵی “تمەن٢٥ ساڵ وخەڵکی گوندی عەلیاوای یاپەڵ سەر بە شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەیان ئازاد کران.
“ڕەحمان ئەسەدی” ڕۆژی دوو شەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە کانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیران دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییە کانی شاری شنۆ.
هەروەها،هاووڵاتی “سولێمان گوڵی” ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەرمانان١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییە کانی شاری دیواندەرە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری دیواندەرە کرا بوو،کە تا ئیستا لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پال ناوبراو هیچ زانییارییەک لە بەر دەست دا نییە.
نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisons