خۆڕاگری: بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین بە ناوی ” سەکینە پەروانە” تەمەن ٣٠ساڵ و خەڵکی شاری خوراسان بە هۆیی نارەزایەتی دەربڕین لە دەستێوەردانی ناوەندە ئەمنییەکان لە پەروەندە کەی و کەمترخەمی برپرسانی بەندیخانە بە داخوازییە کانی بەردەوام مانی لە خواردن گرتووە ئەوە لە حالێک دایە کە دۆخی تندروستی” سەکینە پەروانە” بەهۆیی مان گرتن لە خواردن ناجێگرە . شایانی باسە”سکینە پەروانە ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە کاتی گەرانەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین لە شاری تاران و ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٩ ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە کانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران لە لایەن دادگای شۆڕشی تاران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisons