ئارام مورادییان بەندکراوی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا

خۆراگری: بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی”ئارام مورادییان”تەمەن ٣٢ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە رۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی دوایی تێپەڕینی ٥مانگ لە دەستبەسەر کرانی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە بە دانانی ٥٠٠میلیۆن تمەن بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی” ئارام مورادییان “لەگەڵ دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوی “ئاڕەش ئەحمەدی”و”ئەمیر ڕەزایی” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران دەستبەسەر گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە .

نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisons