حوسێن عوسمانی بەندکراوی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا

خۆڕاگری : ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی” حوسێن عوسمانی” تەمەن ٦٠ساڵ و خەڵکی شاری مەھاباد دوایی تێپەڕینی ٨ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ بە دانانی ١میلیارد تمەن بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا.

شایانی باسە” حوسێن عوسمانی” ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەشەمە ی ١٣٩٢ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەھاباد بانگەهێشت و دەستبەسەر کرابوو ناوبراو ١٣مانگ لە ژووری تاکەکەسی و لە ژێرئازارو ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتەی شاری مەھاباد ڕاگیرابوو کە لە ئەنجامی ئەو ئازار و ئەشکەنجەدا ماوی ٤مانگ ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو.

حوسێن عوسمانی لە سەرەتای خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی لەگەڵ دوو هاو دۆسیەی خۆی بە ناوی “دیاکۆ ڕەسووڵ زادە”و”سابیر شێخ عەبدوڵڵا”لە لایەن دادگای شۆڕش شاری مەھاباد بە تۆمەتی محاربە و هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئیران سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرا و دوای داواکاری ناوبراوان بۆ پێداچوونەوە و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سزاکەیان پەروەندە کەیان بۆ پێداچوونەوە درا بە لقی ٤٧ی دیوانی بەرزی وڵات و لە دیوانی بەرزی وڵات سزای سێدارەی “حوسێن عوسمانی” بۆ ٣٠ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ گۆرا و سزای سێدارەی “سابیر شێخ عەبدوڵڵا”و”دیاکۆ رەسووڵ زادە” وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisons