دەستبەسەرکراوی کورد حەیدەرعەلیزادە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری : هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “حەیدەر عەلیزادە” خەڵکی گوندی قەزەناوێ سەر بە شاری شنۆ کە لەڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییە کانی شاری شنۆ دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی “حەیدەر عەلیزادە ” و پاش پشکنینی ماڵەکەی ،ناوبراویان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی سیدالشهدای شاری ورمێ کرابوو هەروەها تا ئێستا لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە. نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisons