‌ ڕاپۆرتێک لە سەر بارودۆخی بەندکراوێکی سیاسی کورد حەسەن جووجە گەڵوانی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئەردەبیل

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی حەسەن جووجە گەڵوانی” خەڵکی شاری پیرانشارکە ماوەی ٣ ساڵ و٦ مانگ لەو پێنج ساڵ حووکمەی کە بە سەری دا سەپێندراوە،بە بێ مافی مەرەخەسی لە زیندانی ئەردەبیل تێپەڕ دەکات.لەو ماوەیە دا تووشی پووکی ددانەکان و عفوونەت بووە پێویستی بە چارەسەری پزشکی لە دەرەوەی زیندان هەیە بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی بە داوای ناوبراو نەدراوەتەوە.

شایانی باسە” حەسەن جووجە گەڵوانی” کە پێشتر ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بووە،لە ڕۆژی شەممە ٢٩ ی بانەمەڕی١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ دەستبەسەر کرا ودوای تێپەڕینی ٣٥ ڕۆژ لە دستبەسەرکرانی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران سزای ٥ساڵ بەنکرانی لە بەندیخانەی شاری ئەردەبیل بە سەر دا سەپێندرا.
نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisons