مکائیل منبەری دەستبەسەرکراوی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتیکی کورد بە ناوی “مکائیل منبەری ” خەڵکی گوندی نییەر سەر بەشاری سنە دوای تێپەڕینی ٣مانگ و ١٠ڕۆژ بەندکران لەگرتنگە ئەمنییەکان و بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٧٠٠میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.

شایانی باسە هێزەئەمنییەکانی شاری سنە ڕۆژی سیشەممە ٢٥جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی “مکائیل منبەری “و سەڕەرای پشکنین وبێڕێزی بە بنەماڵەکەی ،ناوبراویان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرد.

نجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا:https://instagram.com/defence.of.political.prisons