هەواڵ

بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی فەرهەنگ عەیوەزی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی شاری سنە

خۆڕاگری : ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی بە ناوی”فەرهەنگ عەیوەزی”خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە پاش بانگهێشت کرانی بۆ دادگای شۆڕشی ئەو شارە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرا. […]

هەواڵ

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری : ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی” مێهران قادرپوور”، “کەیوان قادری” و” نەجمەدین مرشە” لە کاتی خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر و  گوازراونەتەوە بۆ […]

هەواڵ

دەستبەسەر کرانی ٥ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری : لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ٥ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی”کامران محەممەدکەریمی”،”فەردین غەفووری”،”ئیسکەندەر عیزەتی”،”ئارام خۆش قشلاقی”و”بێهزاد کەریمی” خەڵکی گوندی”کووڵتەپەی جەهانگیرخان”سەر بە شاری سەقز لە کاتی خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا […]

هەواڵ

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری : ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”خالەق هووشیاری” خەڵکی پیرانشار لە کاتی خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. بە پێی ئەو […]

هەواڵ

دەستبەسەر و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری. ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “هووشیار خالەقی” خەڵکی پیرانشار لە یەکێک  لەبەر دەم بانکی سپای ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ […]

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی وەرزشوانێکی خەڵکی ئابدانان لەلایەن هێزە کانی ڕژیم

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەزەڵوەڕی ١٤٠١ی هەتاوی یەکێک لە وەرزشوانەکانی شاری ئابدانان بە ناوی”سادق قەنبەرزادە” لە پێوەندی لە خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تری خەڵکی ئابدانان لەلایەن هێزە کانی ڕژیم

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەزەڵوەڕی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئابدانان بە ناوی”بێهرووز حەیدەری لە ‘تەمەن ٣٧ ساڵپێوەندی لە خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی وەرزشوانێکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی وەرزشوانێکی خەڵکی سنە بە ناوی”ئەمیرسەعید غەیاسی”تەمەن ٢٦ساڵ لە پێوەندی لە خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیار.

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی مام و بڕازایەکی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

خۆڕاگری: مام و بڕازایەکی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی”جەوهەر مرادیان”تەمەن٥٠ساڵ و “ئارمین مرادیان”تەمەن ٢٣ساڵ لە پێوەندی لە خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیار. شایانی باسە ئارمین مرادیان […]