هەواڵ

دوو بەندکراوی سیاسی کورد پاش زیاتر لە ٤مانگ لە دەستبەسەر کرانیان چارەنووسیان نادیارە

خۆراگری: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئاوایی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار بەناوەکانی ئەنوەرشێخە ٤٥ ساڵە کوڕی عەلی و لوقمان عەزیزی ٣٠ ساڵە کوڕی عەزیز پاش تێپەڕینی ٤ مانگ و ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی […]

هەواڵ

هەڵمەت و چالاکی تویتری بۆ چالاکی سیاسی زەینەب جەلالیان بەڕێوە دەچێ

خۆراگری:ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە هەڵمەتێکی تویتیری دا و هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هەشتەگی فارسی و ئینگلیزی بە پرسیاری زەینەب جەلالیان لە کوێ دایە(#زینبجلالیانراآزادکنید) بڵاویان کردووە و خوازیاری ئازادی ئەو بەندکراوە سیاسیە […]

هەواڵ

محەممەد مورادی بە ١٥ساڵ دوورخستنەوە لە زێدی خۆی مەحکووم کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد مورادی خەڵکی گوندی قەبری حوسێن سەر بە شاری پیرانشار بە سزای ١٥ ساڵ دوورخستنەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی پاڕێزگای زەنجان مەحکووم کرا و ئەو […]

هەواڵ

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەردار کەڕامەت بۆ تێپەراندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆ کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە١٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەردار کەڕامەت خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بۆ تێپەراندنی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرا. جێگای ئاماژەیە سەردار کەڕامەت” […]

هەواڵ

سۆران مەحموودی پاش تێپەربوونی زیاتر لە سێ حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی چارە نووسی نادیارە

خۆراگری:ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سۆران مەحموودی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری پاوە سەر بە پاڕێزگای کرماشان لە سێ ڕێیانی شاری کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ […]

هەواڵ

‌ زەمانە زیویە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆراگری:دەستبەسەر کراوی سیاسی کورد زەمانە زیویە خەڵکی سەقز دوای ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرا. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممە لە یەکێک […]

هەواڵ

دیاکۆ تارا بەندکراوی سیاسی کورد مرەخەسی کاتی پێدرا

خۆراگری:ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی کێلە سپیان سەر بە ناوچەی پیرانشار لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە مرەخەسی کاتی پێدرا. جێگای ئاماژەیە کە نابراو پێشتر […]

هەواڵ

سوهەیب یارئەحمەدی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆراگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سوهەیب یارئەحمەدی کوڕی فەرەیدون تەمەن ٢٣ساڵ خەڵکی شاری جوانرۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا. ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن […]

هەواڵ

دەستبەسەر کراوی کورد زەمانە زیویە بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزراوە

خۆراگری:رۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی زەمانە زیویە خەڵکی شاری سەقز لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر […]

هەواڵ

‌بەندکراوێکی سیاسی کورد پاش تێپەرینی ١ساڵ و ٨مانگ لە دەستبەسەر کران و ڕاگیرانی لە بەندیخانەی ورمێ ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە

خۆراگری:بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی فیرووز موسالوو خەڵکی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی پاش تێپەرینی ١ساڵ و ٨مانگ لە دەستبەسەرکران و ڕاگیرانی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە و دادگایی نەکراوە. ناوبراو پێشتر ئەندامی […]