ناسنامەی ٥ شەهیدی دیکەی کورد لە ڕاپەڕینی بەفرانباری ١٤٠٤ ئاشکرا کرا

خۆڕاگری: لە درێژەی بەدواداچوونەکان بۆ ناسنامەی قوربانیانی تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ڕێژیم لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، ناسنامەی ٥ شەهیدی دیکەی کورد لە تاران، کرماشان، کەرەج و قەزوین پشتڕاست کرایەوە.

پێنجشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی ٧ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: سەعید پوورحەسەن خەڵکی شاباد، ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار لە ناڕەزایەتییەکانی شاری کرماشان، بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگی بە “دەموچاوی”، شەهید کرا.

ئەمیر پاشازادە خەڵکی بیجاڕ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ (١٠ و ١٣ ساڵان)، ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار لە ئیسلام‌شاری تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆ سەر “سینگی”، شەهید کرا.

ڕەزا حەسەنزادە کوردی کرمانج، ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار لە گەڕەکی «نیزام ئاباد»ـی تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گولـلەی جەنگی بۆ سەر “سەری”، شەهید کرا و محەممەدحوسێن ڕەشتیانی تەمەن ١٩ساڵانی خەڵکی کەنگاوەر، ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار لە محەممەدشەری کەرەج، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان بۆ سەر “قەفەسەی سینگی”، شەهید کرا.

سەجاد شاقەلانی تەمەن ٢١ساڵانی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەلەوەندی سەر بە پارێزگای قەزوین، ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار لە شاری ئەلەوەند، بە تەقەی ڕاستەوخۆی “نیشانەشکێن (قەناس)” بۆ سەر “نێوچەوانی”، شەهید کرا.

زۆربەی قوربانییەکان لە ناوچە هەستیارەکانی وەک (سەر، نێوچەوان و سینگ) کراونەتە ئامانج، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ بەکارهێنانی چەکی کوشندە بە مەبەستی قەتڵکردنی خۆپیشاندەران.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*