هەواڵ

پەریسا سەیفی بە هۆی بە هۆی ناجێگر بوونی باری تەندروستی گوازرایەوە بۆ نەخۆشاخانە

 پەریسا سەیفی چالاکی فەرهەنگی خەڵکی کامیاران کە زیاتر لە ١٠ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، بە هۆی ناجێگر بوونی باری تەندروستی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆری گەیشتووشەوی جوارشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ ( ١٩ی فێوریەی ٢٠٢٠)، […]

هەواڵ

مامۆستایەکی زمانی کوردی حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی کامیاران کە مامۆستای زمانی کوردی و هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین بوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سیروان ئیبراهیمی، چالاکی […]

هەواڵ

پەریسا سەیفی ١٠ ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو پەریسا سەیفی، چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی خەڵکی کامیاران لە کاتێکدا پای ناوەتە ناو سەدەمین ڕۆژی دەستبەسەر کرانی کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٩ی فێوریەی ٢٠٢٠)  بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە […]

هەواڵ

ناڕوونیی چارەنووسی دوو مێرمنداڵی دەسبەسەرکراوی مەریوانی

دوو مێرمنداڵی مەریوانی بە ناوەکانی “حەمید ئەژدەری” کوری “مەحموود” و “ئوسامە بامداد” کوڕی “ئاران” خەڵکی گوندی “نێـ”ـی مەریوان، سەرەڕای تێپەڕینی حەوتوویەک لە دەسبەسەرکرانیان، چارەنووسیان ناڕوونە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو مێرمنداڵە تەمەن ١٦ ساڵە، […]

هەواڵ

زیندانییەکی سیاسیی کورد مانی لە خواردن گرت

زیندانییەکی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ مانگرتنی ویشکی خۆی ڕاگەیاند.ڕۆژی شەممە، ٢٦ی ڕێبەندان، “سیامەک ئەشرەفی” زیندانیی سیاسیی کوردو خەڵکی گوندی “وەلەند”، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ، مانی لە خواردن گرتوە.بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو لە […]

هەواڵ

هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ بایکۆتی هەڵبژاردن دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕوانسەر، حەفتەی ڕابردووهاووڵاتیەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”خالید باباخانی“ کوڕی عەزیز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی […]

هەواڵ

سەپاندنی حوکمی بەندکران بەسەر سێ هاووڵاتیی کورددا

سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە کرماشان دەسبەسەر کرابوون، لە لایەن لقی سێی دادگای شۆڕش لە کرماشان بە دادوەریی قازیی «ئەسەدی» حوکمی ۱۷ ساڵ زیندانی تەعزیرییان بەسەردا سەپا.ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی […]

هەواڵ

سەپاندی حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکی کورددا

مامۆستایەکی کورد، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان، بە دوو ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.ڕۆژی چوار شەممە، ٢٣ ڕێبەندان، “ئەسکەندەر لوتفی”، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان، لەلایەن دادگای باڵاوە بە دوو ساڵ زیندانی […]

هەواڵ

لاوێکی کورد بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، دەسبەسەر کرا

چاونیوز:ڕۆژی شەممە، ١٩ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی “ئەمیر موجیب” کوڕی “عەلی”، خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو لاوە کوردە، بەهۆی ئەوەی کە ئاڵای کوردستانی لەگەڵ بووە، لە سێڕێیانی سرو لە ناوچەی […]

هەواڵ

چارەنووسی نادیاری بەشێک لە خۆپێشاندەرانی مانگی خەزەڵوەر

دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ لە دەسپێکی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر، ئێستاش ڕادەیەکی بەرچاو لە دەسبەسەرکراوان هەر لە گرتووخانەکاندا چارەنووسیان نادیارە.چارەنووسی نادیاری دەسبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکان لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی ڕێژیم تا ئێستا ئاماری کوژرا و بریندار و دەسبەسەرکراوەکانیان […]