هەواڵ

گیان لە دەستدانی خۆپێشاندەرێک لە شاری بۆکان

خۆڕاگری: ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خۆپێشآندانەکانی خەڵک بەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان هاووڵاتییەک بە ناوی”سامان قادر بەیگی” بە تەقەی ڕاستەوخۆێی هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.

هەواڵ

فریاد شیلان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکە ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: رۆژی دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی فەریاد شیلان خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغدە کرا. شایانی باسە کە پێشتر دادگای شۆڕشی شاری پیرانشار ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی […]

هەواڵ

ورمێ: مامۆستایەک لە ورمێ دەستبەسەر کرا

خۆڕاگر: رۆژی شەممە٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەک بە ناوی”ئیسماعیل رەحمەت پوور”کە خوێندکاری دکتۆرا لە بەشی فیزیکە دوای بانگهێشت کردنی ئەو مامۆستایە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە  کە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

هەواڵ

سەقز: مامۆستایە دەستبەسەر کرا

خۆڕاگر: سێ شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەک بە ناوی”جەمشید مزەفەری”کە ڕابردووی ٣٠ ساڵ خزمەتی هەیە و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی سەقزە بە بێ بوونی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی […]

هەواڵ

کامیاران: هاووڵاتییەک لەر خۆپێشاندانەکانی ئەو شاەر گیانی لە دەست دا

خۆڕاگری:هاووڵاتی” فواد محەممەدی”٣٨ ساڵە خەڵکی گوندی ماویان سەر بە شاری  کامیاران لە خۆپێشاندانەکانی سێ شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لە دەست دا.

هەواڵ

سنە: گیان لە دەستدانی دوو هاووڵاتی لە  خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:شەوی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی شاری سنە دژ بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو هاوونیشتمانی بە ناوەکانی”عیسا بیگلەری”٣٩ ساڵە خەڵکی گوندی(نسنار) سەر بە سەوڵاوا،دانیشتووی شاری سنە، هەروەها هاووڵاتی”زانیار ئەڵڵامرادی خەڵکی شاری سنە، […]

هەواڵ

دەست بەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گردکشانەی سەر بەشاری  پیرانشار بە ناوی”ئیسماعیل خزری” کوری محەممەدئەمین بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکان دەستبەسەر و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا […]

هەواڵ

دەست بەسەر کرانی باوک و کورێکی خەڵکی سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنەبە ناوی”ساسان پەرتونووری” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکان دەستبەسەر و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هەر لەو پێوەندییە دا ئەمڕۆ ٢٤ی خەزەڵوەری […]

هەواڵ

ناڕوونی چارەنووسی بریندارەکی خەڵكی مەهاباد

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربڕین ، لە گەرەکی بەری شیلانان، دوای ئەوەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندار دەکرێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان […]