
خۆڕاگری: عیماد دەرئۆفتادە، برای شەهید کۆمار دەرئۆفتادە و خوێندکاری تەمەن ۱۹ساڵانی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، عیماد دەرئۆفتادە، خوێندکاری تەمەن ١٩ساڵان و برای کۆماری دەرئۆفتادە یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا و هاووڵاتیی خەڵكی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژێک پێشتر بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی ناوبراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان لە گوندی “زێوکە”ـی سەربە شاری پیرانشار، بەڵام عیماد دەرئۆفتادە لەماڵ نەبووە و هێزە سەرکوتکەرەکانیش بە بارمتە باوکیان گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە هەڕەشەیان کردووە کە تا کوڕەکەی خۆی بە دەستەوە نەدا باوکی ئازاد ناکرێت، بە ناچاری عیماد دەرئۆفداتە ڕۆژی دووشەممە، سەردانی ئیتلاعات دەکات و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر دەکرێ و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.