کچێکی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: سورەیا قەیتەرانی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەسەتی تێپەڕاندنی سزای ٩مانگ بەندکردن، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، سورەیا قەیتەرانی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کانی مەلا”ـی سەربە شاری پیرانشار، بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٩مانگ بەندکردن کە پێشتر بەسەریدا سەپێندرابوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و ڕەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ کراوە.

ناوبرا سەرەتای مانگی پووشپەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و پاش ماوەیەک لێکۆڵینەوە ە لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ و پاش ماوەیەکی دیکە بەدانانی بارمتەی قورس بەشیوەی کاتیی ئازاد کرا.