
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “سەنگەر قادری” لەلایەند هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە برینداری دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەژووری هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە، ۱۹ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی، سەنگەر قادری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “باڵاگیر”ـی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەری و ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوە بریندار بووە و بە برینداری دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی ۱۲ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.