دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “سابیر ئیبراهیمی” لەلایە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، سابیر ئیبراهیمی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ئاڵکاوێ”ـی سەربە شاری سنۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران، تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەکەی ناوەندە سەرکوتکەرەکانیش هیچ وڵامێکیان نەداونەتەوە.