سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆراگری: محەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ١٣ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕاگەیاند: محەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد بە سەرۆکایەتی قازی “دووستی” بەتۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ١٤ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و پاش زیاتر لە مانگێک لێکۆڵینەوە لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە و لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو.

 جێی ئاماژەیە کە محەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، ساڵانی ڕابردووش بەهەمانشێوەی لەلایەن دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.