خوێندکارێکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بەدانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

خۆڕاگری: سەردار شامرادی، خوێندکاری دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە، پاش زیاتر لە سالێک و ٧مانگ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، سەردار شامرادی، خوێندکاری بەشی پزیشکیی خەڵکی شاری سنە، پاش زیتر لە ١ساڵ و ٧مانگ بەندکردن لەلایەن ڕێژیمەوە، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٧ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە سنە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا بۆ ماوەی ٢مانگ لە گرتنەی ئەو ناوەندە سەرکوتکەرەی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە ئەشکەنجە و ئازار درابوو بۆ ئەوەی دانپێدانانی زۆرەملێی لێ وەرگردن و پاش ئەو دوو مانگە بەشێوەی کاتیی گواستیانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.