خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام کە برای یەکترن بە ناوەکانی” محەممەد بووچانی”حەمید بووچانی” لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنیان لە بەردەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.