هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: پەخشان نەبیزادە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان کە نزیکەی ٢٠ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە، بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، پەخشان نەبیزادە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان کە سەرەکاتی ئەم مانگە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ملیۆن تمەن بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.

ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو و هەروەها لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە بۆکان لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەر و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی لە بەردەستدا نییە.