سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دێولان بەدانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری: پێدرام، زوبێر  عەباس حوسێنپەناهی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی دێولان بەشێوی کاتیی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، پێدرام حوسێنپەناهی، زوبێر حوسێنپەناهی و عەباس حوسێنپەناهی، ٣هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “قروچای”ــی سەربە شاری دێولان، پاش زیاتر لە مانگێک دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

ئەو هاووڵاتییەلە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا هەریەکەو بەشێوەی جیاواز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کران و هەروەها لە ماوەی دەسبەسەربوونیاندا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوون.