دەسبەسەرکرنی لاوێکی تەمەن ١٨ساڵانی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ماردین چێوار، تەمەن ١٨ساڵان خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری نەغەدە، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماردین چێواری تەمەن ١٨ساڵانی دانیشتووی ناوچەی سندووسی ئەو شارە و دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتیان کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند؛ هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ماردین و دەسبەسەریان کردووە وتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەو شارە لە ماوەی یەک حەوتوودا گەیشتە چوار کەس.